XtGem Forum catalog

یاسای زۆر سه‌یر له‌هه‌ندێ ووڵاتی جیهاندا

- له‌چین هه‌ر خێزانێک زیاتر له‌مناڵێکی ببێ سزاده‌درێت به‌ زیندانی کردن یاخود غرامه‌ .

- هه‌ر له‌چین قه‌ده‌غه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ گێلن بچنه‌ زانکۆ !!!!!!!!!!!!!!

- له‌ ئیرله‌ندا خواردنه‌وه‌ی شه‌ڕاب ..قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌ پێش مانگا.!!!(له‌وانه‌یه‌ لای ئه‌وان مانگایه‌ک
گرنگتر بێت له‌مناڵێکی بچوک ههه)

- هه‌ر له‌ئیرله‌ندا قه‌ده‌غه‌یه‌ میزبکه‌ی له‌ناو کیڵگه‌ی که‌سانی تر.!!!(واته‌ ئه‌بێ ئیسڕاحه‌تی خۆت وه‌رگری
له‌ناو کێڵگه‌که‌ی خۆت هههه)

- له‌ دانیماڕک قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌م به‌راز بشوررێت..!!

- هه‌ر له‌ دانیماڕک قه‌ده‌غه‌یه‌ ئیش پێکردنی سه‌یاره‌ (سڵف لێدان) که‌له‌ژێره‌وه‌ی که‌سێک هه‌بێت ..!!
(ئه‌مه‌یان مه‌عقوله‌ )

- له‌ ئیتاڵیا قه‌ده‌غه‌یه‌ که‌سێکی غه‌یره‌ کاثۆلیکی له‌باوه‌ش بگری به‌بێ ئیزنی پاپا..!!!!!!

- هه‌ر له‌ئیتاڵیا قه‌ده‌‌‌‌غه‌یه‌ پیاوێک ده‌ستی له‌ناو گیرفانی پیاوێکی تردا بنێت.(جوانه‌ )

- له‌سویسڕا قه‌ده‌غه‌یه‌ سویچی سه‌یاره‌که‌ت له‌ناویدا له‌بیر بکه‌یت و دوای سه‌یاره‌که‌ت
به‌کراوه‌یی به‌جێ بهێڵی.!!(مه‌عقوڵه‌ )

- له‌تایله‌ند قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌ماڵ ده‌ربچی به‌بێ جڵی ژێره‌وه‌ !!!

- هه‌ر له‌تایله‌ند وه‌ستانی سه‌یاره‌ له‌سه‌ر دراوی ووڵات قه‌ده‌غه‌یه‌ ..!!(به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ له‌سه‌ر دۆلار ئاسایی بێت ههه)

- له‌ سه‌نگافوره‌ فرۆشتنی بنێشت یاخود بنێشت جوین قه‌ده‌غه‌یه‌ ..!!

- هه‌ر له‌ سه‌نگافوره‌ نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک میزبکرێت له‌مه‌صعه‌ده‌کان..!!(ئه‌ی ئه‌گه‌ر زۆر زه‌روور بوو ههه)

- له‌فه‌ڕه‌نسا پێویسته‌ %80 ی ماوه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ له‌ ڕادیۆکان بۆ گۆرانی فه‌ڕه‌نسی ته‌رخان بکرێت..!!
(هههههه‌ زۆر سه‌یره‌ )

- له‌ئوستڕالیا هاتووچۆ کردن به‌جڵی ڕه‌ش و پێڵاوی لاستیک(مطاط) له‌شه‌ودا قه‌ده‌غه‌یه‌ ..!!

- له‌که‌نه‌دا خاوێنکردنه‌وه‌ی برین له‌پێش مناڵ قه‌ده‌‌غه‌یه‌ !!!( ئه‌ی لێره‌ هههه )

- له‌تۆرنتۆ قه‌ده‌غه‌یه‌ ڕاکێشانی ''ئه‌سپی مردوو'' له‌ شه‌قامی یۆنگ ستریت..!!!!

- له‌نه‌مسا خواردنی ئایس کرێم له‌به‌رامبه‌ر بانقه‌کاندا قه‌ده‌‌غه‌یه‌ ..!!!

- هه‌ر له‌نه‌مسا نووستن له‌ بازاڕ قه‌ده‌غه‌یه‌ ..!!!(هههههه)

- له‌ ئینگڵته‌را ڕۆیشتن به‌ ڕووتی (واته‌ بێ جڵ) له‌سه‌ر شه‌قام قه‌ده‌غه‌یه‌ بۆئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له 10ساڵی زیاتره‌ ..!
(به‌س ئه‌گه‌ر هه‌لبژارده‌که‌یان بردیه‌وه‌ ئه‌وا ئاساییه‌ هههه)

- له‌ ئینگڵته‌را قه‌ده‌غه‌یه‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ مێردی شاژن دروست بکرێت..!!!
(به‌س له‌گه‌ڵ شاژن ئاساییه‌ هههه)

- له‌ ئیسڕایل ڕۆیشتن ئه‌گه‌ر له‌ 13 هه‌نگاو زیاتر بێت قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا ..!!!(واته‌ هه‌موو شتێک له‌نزیکت دابنێ )

- له‌ باشوری ئه‌فه‌ریقا قه‌ده‌غه‌یه‌ پیاوانی ڕه‌شپێست له‌ کچانی سپی پێست نزیک ببنه‌وه..!!!(ههه)

- له‌یابان قه‌ده‌غه‌یه‌ ئافره‌ت دابنیشێ به‌رامبه‌ر به‌ پیاو له‌ چێشتخانه‌ گشتیه‌کان.!!!!

- له‌یابان قه‌ده‌غه‌یه‌ کچانی کۆری له‌ چێشتخانه‌و ئوتێله‌کان کار بکه‌ن...!!!!

- له‌ڕوسیا خواردنی به‌فر له‌مانگی مایۆ و یونیۆ(5و6) قه‌ده‌غه‌یه‌ ..!!!

- له‌ بۆرۆندی ئه‌وه‌ی پێنج مناڵی هه‌بێت نابێ خواردن به‌ پشیڵه‌کان بدات..!!!