Teya Salat

دیوارى گه وره ى چین
درێژترین بنیادنراوه ، به درێژایى مێژوو. كه درێژییه كه ى ئه گاته نزیكه ى(6400كم) هه مووى به ده ست بنیات نراوه ، له سه ره تایى سه ده ى چواره م پ.ز ده ست كراوه به كار كردن تێیدا، به بۆچوونى ڕاست به رده وام بووه تاسه ده ى حه ڤده ى زاینى ، چینیه كان ئه م دیواره یان بۆ پارێَزگاریكردن له باكوورى سنووره كه یان له شه ڕانگێزان دروست كردووه. دیواره كه ش له باكورى چین له نێوان كه نارى رۆژ ئاواو ، باكورى ناوه ڕاستى چین درێژ ئه بێته وه. كۆتاییه كه شى له ڕۆژهه ڵاته وه ئه كه وێته (شنگها یگوان)، كه گوندێكه له نزیك شارى (كینهوا نگداو). له ڕۆژئاواش كۆتاییه كه ى ئه كه وێته نزیك گوندى (گیایوگوان )
پێناسه كردنی دیواره كه :
هێندێك به شى دیواره گه وره كه به درێژایى مێژوو داڕماوه ، به هه رحاڵ زۆربه ى به ش و پارچه كانى نۆژه ن كراوه ته وه و ، به شى سه ره كى دیواره كه ش درێژیه كه ى ئه گاته نزیكه ى 3460 كم. پارچه كانى تریش 2900كم بۆ سه ر درێژیه كه ى زیاد ئه كه ن.
به رزایى دیواره كه ش ئه گاته نزیكه ى 7 ,5 م ، پانیه كه شى له 7 ,5 م له بنكه وه تا 4 ,6 م ته سك ئه بێته وه له لوتكه ى ، قه ڵا و كۆشكى چاودێرى بچووكیش دانراوه به درێژایى نێوان 90 م و 180 م له سه ر دیواره كه. به رزى قه ڵاكانیش 12م ئه بێ.
دیواركه درێژ ئه بێته وه له رۆژهه ڵات به سه ر زنجیره چیاێك ، كه ناوئه برێ به به رزاییه سنووریه كانى مه غۆل و ، بناغه ى ئه م به شه ش له چه ند پارچه ى گڕانێت پێك هاتووه ، كه هه ردوو ته نشتى دیواره كه ش به به رد ، یان خشتى سور چاك كراوه ، نێوانى دیواره كه ش به قوڕولیته پڕكراوه ته وه ، به رزاییه كانیش به خشتى سوور داڕێژراوه و به چیمه نتۆى قسڵ چه سپێنراوه. پارچه خشته سوركراوه كان هه م كرێكارانى دروست كارى دیواره كه به كاریان ده هێنا و ، هه م ئه و سه ربازانه به كاریان ئه هێنا كه پارێزگارییان لێ ئه كرد.
له لاى رۆژ ئاواشه وه ، دیواره كه به ناوچه ێكى ده شتاییدا تێپه ڕئه بێ به درێژایى سنوورێكى بیابانى.كه به رد و خشتى سور زۆر ده گمه ن بوو له م ناوچه زورگاویانه.
مێژووى دیواره كه :
له وانه یه به شه سه ره تاییه كانى دیواره كه ، كه دواتر به دیوارى گه وره ى چین ناسرا ، له ماوه ى سه ده ى پێنجه مى پ.ز دروست كرابێ ، هه رچه ند هێندێك له لێكۆله ره وان بۆ كۆنتریش ده یگێڕنه وه. جا ئه م دیواره ش ئیمپراتۆڕ(شى هوانگدى)كه له نه وه ى بنه ماڵه ى كین( 206-221 پ.ز)ه نه خشه ى بۆ كێشاوه ، دیوارێكى نوێشى دروستكردووه ، بۆ به ستنه وه ى به دیواره كۆنه كه و كاركردن له سه ر دیواره كه هه ربه رده وام بووه ، له ماوه ى سه رده مى هان (202 پ.ز-220 ز) و ، سه رده مى سۆى( 581-618 ز) ، پاشان به به سه رچوونى كات ، زۆرێك له دیواره كه داڕماوه ، به ڵام له سه رده مى مینگ( 1368- 1642 ز) دووباره چاككراوه ته وه و، زۆربه ى دروستكردنى ئێستاى دیواره كه بۆ سه رده مى ئه م (مینگ)ه ، ئه گه ڕێته وه.
ئه م دیواره چینى پاراستووه له هێرش و شه ڕه بچووكه كان ، به ڵام نه یتوانیووه به رگه ى شه ڕى زۆر گه وره بگرێ ؛ بۆ نمونه جه نگیزخانى سه ركرده ى مه غۆله كان ده ستى به سه ر دیواره كه داگرت ، له سه ره تاكانى سه ده ى دوانزه ى زایینى زه ویێكى زۆریشى له چین داگیركرد.
به شێكى زۆریش له دیواره كه ڕووخاوه ، به درێژایى سه رده م. كۆمۆنیسته كانی چین سێ به شى دیواره كه یان دروست كردۆته وه ، له وه ته ى ساڵى 1949ز، كاتێك كه ده سته ڵاتى ئه م وڵاته یان گرته ده ست. ئه م به شانه ش ئه كه ونه نزیك كه نارى رۆژهه ڵات ، له ده ره وه ى په كین و ، ناوچه ى كانسو و، باكورى چینى ناوه ڕاست. هه رچه نده چینیه كان ئێستا ئه م دیواره بۆ پارێزگاریكردن به كارناهێنن ، به ڵام سه رنجى میوانان ڕائه كێشى. زۆرێك له گه شتیاران له وڵاتانى تره وه دێن بۆ دیتنى. هه روه ها مێژووناسان لێكۆڵینه وه ی له سه ر ده كه ن ، ئه م شتانه ى كه له سه رى ئه دۆزرێته وه ، له كاتى چاككردنه وه كانى ، گۆڕه كانى به درێژاى دیواره كه ، هه روه ها زانایان لێكۆلینه وه له سه ر بومه له رزه ئه كه ن له ڕێگاى تاقى كردنه وه ى به شه كانى دیواره كه ، كه كاریگه ربووه به سه ر ڕووى زه ویدا.